گەنجێکی کورد خۆی کوشت

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ھەولێر ڕایگەیاند کوڕێکی تەمەن 19 ساڵ  کۆتایی بە ژیانی خۆی ھێناوە.

ڕائید ھۆگر عەزیز، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ھەولێر بە ماڵپەڕی باسی وتووە ”شەوی ڕابردوو 18/1/2019، کوڕێکی تەمەن 19 ساڵ لە شارەدێی (ڕزگاری)ی سەر بە پارێزگای ھەولێر، بە دەمانچە کۆتایی بە ژیانی خۆی ھێنا".

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ھەولێر ڕاشیگەیاندووە: ”لەگەڵ ماڵەوەیاندا دەمەقاڵێی بووە، دواتر دەمانچەی لەگەڵ خۆی بردووە و چووەتە سەربانی خانووەکەیان و گوتوویەتی خۆم دەکوژم، ماڵەوەیان پێیان وابووە کە لە حاڵەتی تووڕەبوونە و خۆی دواتر دێتە خوارەوە، بەڵام پشتی لێ کردوون و گوللەیەکی بە سەری خۆیەوە ناوە و خۆی کوشتووە".

PM:03:10:19/01/2019