پەرلەمانتارێی عێراق ڕایگەیاند لیژنەی تەندروستی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڕیاری ناردنی لەسەدا ١٧ بەشەدەرمانی ھەرێم پەسەند دەکرد و ئاراستەی سەرۆک وەزیرانمان کرد.
د. میران محەمەد، پەرلەمانتاری عێراق ڕایگەیاند "بەسوپاسەوە کۆدەنگی ھەبوو لەسەر پشکی دەرمان و پێداویستی پزیشکی ھەرێمی کوردستان کە لە ڕێژەی لەسەدا ١٧ کەم نەکرێتەوە و ھەروەھا گرنگی زیاتر بدرێت بە پێداویستی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی بەو خێزانە ئاوارەنەی کە ئێستا لە ھەرێمدان".
ئەو پەرلەمانتارە لە پێگەی تایبەتی خۆی لە فەیسبووک نوسیویەتی "بەجێبەجێکردنی ئەم بڕیارە سەرجەم مەڵبەند و نەخۆشخانەکانی ھەرێم سوودمەند دەبن ، لەم بابەتەدا ھەڵوێستی سەرجەم پەرلەمانتارانی عێراق بە لایەنە عەرەبیەکانیشەوە جێگای پێزانینە".