مامۆستایانی گرێبەست لەبەردەم ئەنجومەنی‌ وەزیران گردبونەوە‎

ژمارەیەك لەمامۆستایانی‌ گرێبەست بەنوێنەرایەتی‌ سەرجەم مامۆستایانی‌ گرێبەست لەسەرتاسەری هەرێمی كوردستان لە بەردەم ئەنجومەنی‌ وەزیرانی‌ هەرێم لە شاری هەولێر گردبوونەوەیان ئەنجامدا.

ئەمڕۆ21ی كانوونی دووەمی 2019 ژمارەیەك لەمامۆستایانی‌ گرێبەست بەنوێنەرایەتی‌  سەرجەم مامۆستایانی‌ گرێبەست گردبوونەوەیەكیان لە بەردەم ئەنجومەنی‌ وەزیرانی‌ هەرێم لەشاری‌ هەولێر ئەنجامدا.

ئەو مامۆستایانە كەژمارەیان زیاتر لە 6 هەزار مامۆستایە و داوا دەكەن لەگرێبەستەوە بكرێنە هەمیشەیی، بەشێكی‌ زۆری‌ ئەو مامۆستایانەش بە گوێرەی‌ رێنماییەكانی‌ وەزارەتی‌ دارایی هەرێم، شایستەی‌ ئەوەن بكرێنە هەمیشەیی و ماوەی‌ خزمەتی یاساییان بە گرێبەست تەواو كردوە.

هاوكات لەئێستادا نوێنەری‌ ئەو مامۆستا گرێبەستانە چونەتە نێو ئەنجومەنی‌ وەزیرانەوە  و چاوەڕوانی‌ وەڵامی یەكلاكەرەوەی حكومەتی‌ هەرێم دەكەن.



PM:01:16:21/01/2019