پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی ١٣ تۆمەتباری ڕاگەیاند

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ده‌ستگیركردنی 13 تۆمه‌تباری له‌ ماوه‌ی هه‌فته‌ی رابردوودا به‌ تاوانی جیاجیا راگه‌یاند.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا پۆلیسی سلێمانیدا ڕایگەیاند لەدرێژەی كارو چالاكییەكانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بۆ دەستگیركردنی كەسانی داواكراو ، لەماوەی هەفتەی رابردوودا هێزەكانی بنكەی پۆلیسی سەیوان 13 تۆمەتباریان دەستگیركرد".

پۆلیس ڕوونی کردووەتەوە کە ئەو ١٣ تۆمەتبارە بەو هۆکارانەی خوارەوە دەستگیرکراون:

1- تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە تەقەی لە هاوڵاتییەك كردبوو برینداری كردبوو ، لە ئێستاشدا تۆمەتبار بە فەرمانی دادوەر و بەپێی ماددەی 406-31 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوە .

2- دوو تۆمەتبار دەستگیركران كە چەكی جۆری دەمانچەی بێ‌ مۆڵەتیان پێبووەو دەستیشگیراوە بەسەر هەردوو دەمانچەكەدا ، هەردوو تۆمەتباریش بەپێی ماددەی 21 ی چەك ڕاگیراون .

3- تۆمەتبارێك دەستگیركرا بەپێی ماددەی (396 ) لەیاسای سزادانی عیراقی .

4- تۆمەتبارێك دەستگیركرا بە پێی ماددەی 229 لەیاسای سزادانی عیراقی .

5- هەشت تۆمەتباری تر دەستگیركران كە لەلایەن دادگاوە داواكراو بوون بە پێی چەند ماددەیەك لەیاسای سزادانی عیراقی



PM:05:13:21/01/2019