پەرلەمانی عێراق لەسەر بودجە کۆدەبێتەوە

بڕیارە سبەینێ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆببێتەوەو تیایدا دەنگ لەسەر پرۆژەیاسای بودجەی گشتی عیراق بۆ ساڵی 2019 دەدرێت.

محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق کارنامەى دانیشتنى سبەى چوارشەممەى پەرلەمانى دیاریکرد، کە بەپێى کارنامەکە له‌ كۆبوونه‌وه‌ی سبه‌ینێی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌راندا ده‌نگ له‌سه‌ر ته‌واوكردنی كابینه‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی دەدرێت و هه‌روه‌ها ده‌نگ له‌سه‌ر پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی گشتی عیراق بۆ ساڵی 2019 بدرێت.

بەپێێ زانیاییەکانی "سپی" چاوه‌ڕوانده‌كرێت له‌كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی پێنج شه‌ممه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌راندا میوانداری عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق بكرێت بەمەبەستى گفتوگۆکردن و هەماهەنگى لە نێوان کارەکانى پەرلەمان و حکومەت و ئەو کێشانەى لە ئەنجوومەنى وەزیران هەن، هاوکات داواشی لێبكرێت كه‌ رێگه‌ نه‌دات له‌مه‌ودوا بێ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ سه‌رۆك وه‌زیران هیچ په‌رله‌منتارێك سه‌ردانی وه‌زاره‌ت و داموده‌زگا حكومییه‌كان بكات.



PM:06:00:22/01/2019