بوومەلەرزەیەک لە هەرێمی کوردستان ڕوویدا

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە وئاشکرایکرد ئێوارەی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەک لە هەرێمی کوردستان ڕوویداوە.

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرازەزان نوسیویەتی بومەلەرزەیەک لە کاتژمێر ٧:٢٥ خولەک لە سمێڵ و بە دووری هەشت کیلۆمەتر لە پارێزگای دهۆک ڕوویداوە و پلەکەشی ٣.٨ پلە بووە.

ڕوونیشی کردووەتەوە بوومەلەرزەکە پێنج کیلۆمەتر بووە و لە شارۆچکەی سمێڵ هەستی پێکراوە و هیچ زیانێکی نەبووە.

PM:09:34:22/01/2019