کۆبونەوەی پەرلەمانی عێراق لەسەر بودجە دواخرا

کۆبونەوەکەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق بۆ دەننگدان لەسەر بودجەی ئەمساڵی عێراق دواخرا.

وابڕیاربوو پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٣ی کانوونی یەکەم ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ دەبگدان لەسەر بودجەی گشتی ٢٠١٩ی عێراق کۆببێتەوە، بەڵام کۆبونەوەکە چەند کاتژمێرێک دواخرا.

 بەپێی زانیارییەکانی "سپی" هۆکاری دواخستنی کۆبونەوەکە بۆ تەواو ئامادەنەبونی پڕۆژه‌یاساکە دەگەڕێتەوە، کە بخرێتەوە دەنگدانەوە، پێدەچێت لە چەند کاتژمێری داهاتودا کۆبونەوەکە دەستپێبکات.







PM:02:39:23/01/2019