هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات (هەسەدە) رایگەیاند، له ماوه‌ی ٤٨ کاتژمێردا لانی که‌م دوو هەزار و ٥٠٠ هاوڵاتی دیکه‌یان له ده‌ستی چەکدارانی داعش راگەیاند.
میداانی سەر بە رۆژئاوای کوردستان بڵاویانکردەوە، کە هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات-هەسەدە له ناوچه‌ى سوسه‌ى هه‌جین توانیویانه له ئۆپراسیۆنێكدا دوو هه‌زار و ٥٠٠ هاوڵاتى سڤیل له‌ژێر دەستی چه‌كدارانى ڕێكخراوى داعش رزگاربكه‌ن کە وه‌ک قه‌ڵغان بۆ خۆیان به‌کارده‌هێنان.
بەپێی میدیاکان،، به‌شێكى زۆری ئەو هاوڵاتیانەی رزگارکراون منداڵ و هاوڵاتى به‌ته‌مه‌نن و به‌شێكیشیان بریندارن.
هاوکات ئاژانسی هاوار نیوز لەزاری محه‌مه‌د ئیسماعیل، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى سوریاى دیموكرات ببڵاویکردوەتەوە، کە سه‌رجه‌م هاوڵاتییهكان له دهوروبهى ناوچه‌كانى پێكدادان دوور خراونه‌ته‌وه و ئه‌وانه‌شى پێویستیان به چاره‌سه‌رى پزیشكى هه‌یه چاره‌سه‌ریان بۆ ده‌كرێت.
ئەوەشخراوەتەڕوو، له‌گه‌ڵ ڕزگاركردنى هاوڵاتییهكان ژماره‌یه‌ك خێزانى چه‌كدارانى داعش خۆیان ڕاده‌ستى هێزەکانی سوریای دیموکرات كردوە، هاوکات لە ڕۆژهه‌ڵاتى هه‌جین 60 چه‌كداری داعش كه سه‌رجه‌میان بیان بون خۆیان ڕاده‌ستی شەڕڤانان كردوە.
له ڕۆژانی ڕابردوودا هه‌زاران که‌س له ده‌ستی چەکدارانی داعش ڕزگارکراون. لە ڕۆژی ٢١ی کانوونی دووه‌م نزیکه‌ی هه‌زار سیڤیل ڕزگار کران، هه‌روه‌ها پێشتر ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هەسەدە ڕایگه‌یاندبوو که ڕۆژی ١٧ی کانوونی دووه‌م ٣٠٠ سیڤیل ڕزگار کراون، به گوێره‌ی ئه‌و ئامارانه له ماوه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوودا زیاتر له ٤٠٠٠ سیڤیل له ده‌ستی داعش ڕزگار کراون.