یەکێتی زانایانی ئاینیی ئیسلامیی کوردستان داوا لە لە وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی حکومەتی هەرێم دەکات سەرجەم پێگە سێکسییەکانی نێو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دابخەن.
بەپێی نوسراوێكی یەکێتی زانایانی ئاینیی ئیسلامیی کوردستان، کە ئاڕاستەی هەریەک لە سەرۆکایەتی داواکاری گشتی و وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێم کراوە و کە عەبدوڵا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئاینیی ئیسلامیی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، تیایدا ئاماژە بەوەدەکات " له پێناو پاراستنی به‌ها ئه‌خلاقیه‌كان، ئاشته‌وایی كۆمه‌ڵگه، پاراستنی گه‌نج و لاوان و سه‌لامه‌تی شیرازه‌ی خێزانیی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه‌یه، كه به‌داخه‌وه ئێستا ئه‌و بێ سانسۆریه‌ی ماڵپه‌ڕ و په‌یجه ئه‌لیكترۆنیه‌كان كاریگه‌ری زۆر خراپ و نه‌رێنیی له‌سه‌ر گه‌نجان و كۆمه‌ڵگه دروست كردووه."
لە نوسراوەکەدا هاتووە، به مه‌به‌ستی به‌رز راگرتنی به‌ها ئه‌خلاقییەكانی ناو كۆمه‌ڵگه، تکامان وایە لایەنە پەیوەندیدارەکان هاوشێوه‌ی زۆربه‌ی وڵاتانی ده‌ورووبه‌ر و جیهان، ره‌زامه‌ندی دەرببڕن و كاری پێویست بکەن بۆ راگرتنی په‌خشی پێگە ئابڕوبه‌ره‌كان، کە مەبەست لێی(پێگە سێکسییەکان)ە.