بەرپرسێکی یەکێتی لەلایەن ئاسایشی پارتییەوە دەستگیرکرا

دوێنێ هێزێكی ئەمنی سەر بە ئاسایشی پارتی لە ئاکرێ کارگێڕی کۆمیتەی دینارتەی یەکێتی نیشتمانی کوردستانیان  دەستگیرکرد و تا ئێستاش هۆکاری دەستگیکردنەکەی نەزانراوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە یەکێتی نیشتیمانی بە سپی میدیای ڕاگەیاند دوێنی عاسف حسێن زێباری، كارگێڕی كۆمیته‌ی دینارته‌ی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌ لایەن ئاسایشەوە دەستگیرکراوە

سەرچاوەکە وتیشی تا ئێستا هۆکارەکەی دیارنییە کە ئایا بە هۆی کاری حزبییەوە دەستگیرکراوە یاخود لەسەر بابەتێکی دیکە بووە.



AM:10:08:25/01/2019