تورکیا لە بارەی لەیلا گۆڤەنەوە بڕیاریدا

دادگای تورکیا بڕیاریدا لەیلا گۆڤەن پەرلەمانتاری هەدەپە ئازاد بکات.

بەشی تورکی ماڵپەری فورات نیوز لە هەواڵێکی بەپەلەیدا ئەنجامی دانیشتنی ئەمڕۆی دادگای ئامەدی سەبارەت بە لەیلا گۆڤەن بڵاوکردووەتەوە و ئاشکرایکرد دادگا بڕیاری ئازادکردنی ئەو پەرلەمانتارەی هەدەپەی دەرکردوە.

ئازادکردنی لەیلا گۆڤەن لە کاتێکدایە ئەو پەرلەمانتارە ٧٩ ڕۆژە لە زینداندا مانی لە خواردن گرتووە و داوادەکات گۆشەگیری سەر عەبدوڵا ئۆجەلان سەرۆکی زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان هەڵبگیرێت.



AM:10:17:25/01/2019