کاتی هەڵوەشانەوەی سیەستەمی پاشکەوتی مووچە راگەیەندرا

بڕیارە لەسەرەتای مانگی چواری ٢٠١٩ دا حکومەتی هەرێم سیستەمی پاشەکەوتی مووچەی سەر مووچەخۆرانی هەرێم بەتەواوی هەڵوەشێنێتەوە.

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست سپی کەوتووە تا حکومەتی هەرێم لە بەغداوە بەپێی یاسای بوودجەی عێراق بۆ ساڵی ٢٠١٩ نەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، ئەوا حکومەتی هەرێم ناتوانێت دەست بکات بەهەڵگرتنی پاشەکەوتی مووچە.

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست سپی کەوتووە یاسای بوودجە ئەو رێوشوێنانەی دەگیرێتە بەر تا بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە نزیکەی دوو مانگی دەوێت، بەمەش حکومەتی بەغدا لەسەرەتای مانگی نیساندا پشکەکەی هەرێم دەنێرێت.

وەک سپی زانیوویەتی ئەو پارەیەی دەنێردرێت بۆ هەرێم کە بڕەکەی ٥٢٢ ملیار دینارە، پشکی هەر سێ مانگی کانوونی دووەم و شوبات و ئازار دەنێردرێت، بەمەش حکومەتی هەرێم دەتوانێت سیستەمی پاشەکەوتی مووچە هەڵبگرێت.

وەزارەتی دارایی هەرێم بۆ پێدانی‌ مووچە بەم سیستەمەی‌ ئێستا وەزارەتی‌ دارایی هەرێم پێویستی‌ بە (720) ملیار دینار هەیە، بەڵام بۆ هەڵوەشانەوەی‌ پاشەكەوت پێویستی‌ بە (150) ملیار دیناری‌ دیكە هەیە.



PM:08:25:25/01/2019