وێنە.. ماریا هەورامی داوایەکی لە هەوادارانی هەیە

خانمە گۆرانیبێژی ناسراوی لاو ماریا هەورامی داوا لە هەوادارانی دەکات پێشنیاری نوێی بۆ بکەن تا بە ستایڵێکی نوێ بەرهەم نوێی بخاتە بەر دیدی هەوادارانی.

لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، ماریا هەورامی خانمە گۆرانیبێژی ناسراوی لەگەڵ بڵاوکردنەوەی گرتەیەکی ڤیدیدۆیی و چەند وێنەیەکیدا نووسیوویەتی " ێویستم بە پێشنیارەڪانتانە بۆ بەرهەمی داهاتووم تا ستایلی بەرهەمەڪەم بە دڵی ئێوەی ئازیز بێت".

ماریا یەکێکە لە خانمە گۆرانیبێژە بەناوبانگەکانی کورد، لەساڵی 1990 لەسلێمانی لەدایكبووە و پەیمانگای هونەرە جوانەكانی سلێمانی بەشی میوزیکی تەواو كردووەو چەندان گۆرانی بەزاراوەی هەورامی و کرمانجی خواروو هەیەو، لەماوەی چەند ساڵێکدا ناوبانگێکی زۆری پەیدا کردووە.




PM:10:21:25/01/2019