بەرەی تورکمانی: ٥١ ملیۆن دۆلارمان لەهەرێم گەڕاندۆتەوە بۆ کەرکوک

بەرپرسێکی باڵای بەرەی تورکمانی رایگەیاند " ٥١ ملیۆن دۆلارمان لەهەرێمەوە گەڕاندۆتەوە بۆ کەرکوک".

ئەرشەد ساڵحی سەرۆکی بەرەی تورکمانی له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكردوه‌ته‌وه "، 51 ملیۆن دۆلاریان له‌ بانكی كوردستانه‌وه‌ له‌ هه‌ولێر گه‌ڕاندۆته‌وه‌ بۆ خه‌زێنه‌ی پارێزگای كه‌ركوك". 

ساڵحی سەرچاوەی ئەو پارەیە دەخاتە روو و ئاشکرای دەکات ئەو بڕە پارەیە هی پترۆ دۆلار بووە‌، كه‌ پێشتر نه‌وته‌كه‌ی  فرۆشراوه‌.
چەند جارێکی بەرپرسانی تورکمان و عەرەبی کەرکوک ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە هەرێم پارەی پەترۆدۆلاری کەرکوک قەرزارە، بەڵام تا ئێستا حکومەتی هەرێم هیچ زانیاریەکی لەو روەوە بڵاونەکردۆتەوە.



AM:12:06:26/01/2019