وەزارەتی دەرەوەی عێراق نامەی ناڕەزایی دەداتە توركیا

وەزارەتی دەرەوەی عێراق بانگهێشتی باڵیۆزی توركیا لە بەغدا دەكات و ناڕەزایی وڵاتەكەی لەبارەی شەهیدكردنی هاووڵاتییانی كورد، پێدەدات.

ئەمڕۆ یەكشەممە 27ی كانوونی دووەمی 2019، وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاندووە، سەروەریی عێراق و ئاسایشی خەڵكەكەی لە پێشینەی كارەكانی حكوومەتە.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق هەروەها رایگەیاندووە، چەند هاووڵاتییەكی هەرێمی كوردستان بە گوللەی سەربازانی سوپای توركیا گیانیان لەدەستداوە و برینداربوون و بەهۆی ئەوەشەوە، "باڵیۆزی توركیامان بانگهێشتی وەزارەتی دەرەوە كرد و ناڕەزایی عێراقمان پێ گەیاند".

رۆژی شەممە 26-1-2019، هاووڵاتییانی شارۆچكەی شیلادزێ دژی بۆردومانی فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا خۆپیشاندانێكیان ئەنجامدا و بە گوللەی سەربازانی توركیا كەسێك شەهید بوو چەند كەسێكیش برینداربوون.



PM:01:35:27/01/2019