وەزارەتی تەندروستی بەفەرمی جۆرە دەرزییەک قەدەغە دەکات

هەردوو وەزارەتی تەندروستی حکومەتی ناوەندی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان بەکارهێنانی جۆرە دەرزییەکی ئیلتیهابات قەدەغە دەکەن.

لە نوسراوێکی وەزارەتی تەندروستی عێراقدا کە وێنەیەکی بۆ "سپی" نێردراوە، و تیایدا بڕیاردراوە بە قەدەغەکردنی مامەڵەکردن و بەکەرهینانی دەرزی (Ampiclox vial)، کە ئەو جۆرە دەرزە بۆ بۆچارەسەری ئیلتیهاب بەکاردێت.

ئەو بریارەی وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتییەکانی سەر بە وەزارەتی تەرندروستی حکومەتی هەرێمیش کراوە، ئەوەش لە پێناو سەلامەتی گیانی هاوڵاتیان.



PM:08:55:27/01/2019