ئەو هاوڵاتییەی ئەمشەو لە کەناڵێکی تەلەفزیۆنیدا رەخنەی لە بەرپرسان گرت دەستگیرکرا

هێزە ئەمنییەکان هاوڵاتییەکیان سەتگیرکردم ئەوەش دوای ئەوەی ئەمشەو لە بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنیدا رەخنەی لە بەرپرسانی هەرێم گرت.

کەناڵی ئێن ئاڕ تی لەزاری سەرچاوەیەکەوە بڵاویکردەوە، لەسەر سکاڵای پێشمەرگە دێرینەکان، ئەو هاوڵاتییەی ئەمشەو لەبەرنامەی سەرۆکی ئێن ئاڕتی قسەی کرد و رەخنەی لە بەرپرسان گرت، لە ئێستادا لە بەڕێوەبەرایەتی گرتن و گواستنەوەی سلێمانی دەستبەسەرە.

 ئەمشەو یەکشەممە ٢٧ی کانونی دووەم، لە بارنامەیەکی تەلەفزییۆنیدا کە لە کەناڵی ئێن ئاڕتی پەخشدەکرێت بە ناوی" سەکۆی ئێن ئاڕ تی" هاوڵاتییەک رەخنەی لە بەرپرسانی پێشمەرگە گرت، دواتر ڤیدیۆی قسەکانی ئەو هاوڵاتییە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا کاردانەوەی لێکەوتەوەو بەشێوەیەکی بەربڵاو بڵاوبوویەوە و بەشێکی زۆری بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیش پشتگیریی قسەکانیان کرد.

پاش پەخشکردنی بەرنامەکە لەسەر بڵاوبوونەوەی قسەکانی ئەو هاوڵاتییەش بەشێک لە پێشمەرگە دێرینەکان هاتنە سەر کەناڵی ئێن ئاڕ تی و لەبەردەم کەناڵەدا گردبوونەوە رایانگەیاند، داوای یاسایی لەسەر کەناڵەکە تۆمار دەکەن.


PM:11:23:27/01/2019