وادەی لابردنی پاشەکەوتی مووچە ڕاگەیەندرا

وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێم سەبارەت بە دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست ڕایگەیاند، لەگەڵ پەسەندكردنی بودجەی 2019ی هەرێم، مامۆستایانی گرێبەست دەكرێنە هەمیشەیی.

پشتیوان سادق، وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند كێشەی مامۆستایانی گرێبەست پەیوەندی بە وەزارەتی دارایی و ئەنجومەنی وەزیرانەوە هەیە، بەڵام لەگەڵ پەسەندكردنی بودجەی 2019ی هەرێم و ناردنی بودجە لەبەغداوە مامۆستایانی گرێبەست دەكرێنە هەمیشەیی.

وەزیری پەروەردە وتیشی "بەهەمان شێوە ئەمەش لەسەر ناردنی مووچە و پشكی هەرێم لەلایەن بەغدا وەستاوە هەركاتێك پارەكە بێت، لەنزیكترین كاتدا پاشەكەوتی مووچەش نامێنێت”.

پشتیوان سادق ڕاشیگەیاند، ڕاستە پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت دواكەوتووە، بەڵام گفتوگۆكان بەردەوامە و لەنزیكترین كاتدا حكومەت پێكدەهێنرێت.


PM:03:48:28/01/2019