لیژنه‌ى ئه‌منى پارێزگاى دهۆك هۆشداری دەداتە هاوڵاتیانی پارێزگاکە و ئاماژە بەوەدەکات، هه‌ركه‌سێك هه‌وڵى تێكدانى ئارامی ناوچەکە بدات رووبه‌رووى یاسا ده‌كرێته‌وه.
لە بەیاننامەیەکدا کە وێنەیەکی دەست "سپی" کەوتووە، تیایدا لیژنه‌ى ئه‌منى لە پارێزگاى دهۆک ئاماژەی بەوەکردووە، ئاگادارى هه‌موو خه‌ڵكى خۆشه‌ویستى پارێزگاى دهۆك ده‌كه‌ین، كه ئه‌ركى ئێمه وه‌كو لیژنه‌ى ئه‌منى پاراستنى گیان و موڵك و سامانى خه‌ڵك و دابینكردنی ره‌وشێكى ئارامه له هه‌موو ناوچه‌كانى پارێزگاكه، چونكه ئه‌م ئارامیه كه له گشت سنۆرى هه‌رێمى كوردستان بوونى هه‌یه به‌رهه‌مى خوێن و قوربانییه‌كى زۆره‌و ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی پارێزگاى دهۆك له رووى ئه‌منییه‌وه له هه‌موو شارێكیتر باشتر بێت.
لیژنەکە ئەوەشی خستوەتەڕوو، داوا له خه‌ڵكى خۆشه‌ویستى خۆمان ده‌كه‌ین ئه‌م ئارامیه كه گه‌وره‌ترین ده‌سته‌وته بیپارێزن و هه‌ر كه‌س و لایه‌نێك هه‌وڵى تێكدانى بدات به‌رپرسیار ده‌بێت و رووبه‌ڕووى دادگا و یاساى ده‌كه‌ینه‌وه.
ئەم پەیامەی لیژنەی ئەمنی پاریزگای دهۆک دوای ئەوە دێت، لەماوەی دوو رۆژی رابردوودا لە ناحیه‌ى شیلادزێ له قه‌زاى ئامێدی خۆپیشاندان دژی هێرشە ئاسمانییەکانی تورکیا بۆسەر ناوچەکەیان دەستیپێکرد و دواتر بەشێک لە خۆپیشاندەران چونە بارەگایەکی سوپای تورکیا لە ناوچەکەیو ئاگریان تێبەرداو بەوهۆیەوە گرژی لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزی سەربازی تورکیا لە ناوچەکە دروستبو ژمارەیەک هاوڵاتی شەهید و برینداربوون.