فەرهاد پیرباڵ کریستاڵ دەکات بە بەردەباز تا قسە بە سلێمانی بڵێت

نوسەری دیاری  هەرێم، د. فەرهاد پیرباڵ لە نوێترین نووسینیدا، لەسەر خانمە گۆرانیبێژی سلێمانی کریستاڵ پۆستێک دەکات و نووسیوویەتی" کریستاڵ گیان، لە گەورەیی و ئەخلاقی بەرزی خۆتە ئەم قسانەت نووسیوە. گلەیی من قبووڵ دەکەی دەزانم ئەگەر بڵێم: ئێوەی کچ و ژنانی هونەرمەند و شاعیرە و ڕۆژنامەنووس، بەداخەوە؛ بێ هەڵوێستترین شەخسیەت و بێدەنگترین توێژەکانن لەهەمبەر ئەم سەرۆک حکوومەتە "بێ ..." و ئەم ٣ حیزبەی شارەکەتیان ئاوها لێکرد! ".

پیرباڵ لە درێژەی پۆستەکەیدا نووسیوویەتی " شارێک پیاوی تێدا نەما، دەبێ ئیتر کچ بە حەرەکەت بکەوێت! ماڵێک پیاوی تێدا نەبوو، دەبێ ژن بچێ فریای خێزانەکە بکەوێت! وایە؟ جاران ئەگەر دوو پیاو جەنگێکیان هەڵگیرساندایە، ژنێکی ئازا دەچوو لەچەگەکەی خۆی دەهاویشتە بەر پێی ئەو دوو پیاوە بێ ئەخلاقە، ئیتر ئەوانیش چەکیان دادەنا! ، ئەمڕۆ من هەر چاوەڕێی ئەوە لە تۆی هونەرمەند دەکەم، لە هەموو کچە هونەرمەند و ژنە نووسەر و ڕۆژنامەنووسەکانیش. ئێوەی ئافرەت زۆر شتتان پێدەکرێ بە پیاو ناکرێت".

كریستاڵ  له‌  دایكبووی شاری  سلێمانیه و دەرچووی پەیمانگای هونەرەجوانەکانە‌،  کریستاڵ ئەگەرچی سەرەتا بە کاری نواندن دەستی پێکرد، بەڵام دواتر بوو بە یەکێک لە قوتابییەکانی هەڵکەوت زاهیر و ناوی ڕاستەقینەی کانیاوە.

کریستاڵ خاوەنی ئەلبوومێکە و لەچەند درامایەکیشدا وەک ئەکتەر بەشداری کردووەو وێنەکانی لە تۆڕە کۆمەڵاتیەکان دەبێتە مایەی گرنگی پێدانی میدیاکان.



PM:12:24:29/01/2019