سۆڤین و زانست بە فەرمی گەڕانەوە لای یەکتر

خانمە پێشكەشكاری شۆخوشەنگ و بەناوبانگ، سۆڤین ساڵح دوای جیابونەوەی لە هاوسەرەکەی دوبارە گەڕانەوە لای یەکتر  وێنەیەکی رۆمانسیان بڵاوکردەوە.

سۆڤین لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام، وێنەیەکەی خۆی و هاوسەرەکەی(زانست) بڵاوکردەوەو هەوادارانی خۆشحاكی خۆیان بە گەڕانەوەی ئەو دوو هاوسەرە دەربڕی.

سۆڤین ساڵح لەدایكبووی‌ ساڵی‌ 1994 ە و خەڵكی‌ شاری‌ سلێمانیە درێژی‌ باڵای‌ 170 سم كێشی‌ 55 كیلۆیە و تا ئێستا بەشداری‌ لە چەندین رێكلامی‌ تەلەفیزیۆنیدا كردووە هاوسەرگیری‌ لەگەڵ یەكێك لە هاوپیشەكانی‌ خۆی‌ بە ناوی‌ زانست كردووە، بەڵام پاش ماوەیەک لە هاوسەرگیری لەیەکتر جیابونەوەو ماوەیەکە گەڕاونەتەوە بۆلای یەکتر.




PM:06:46:29/01/2019