لەسەر شیلادزێ تورکیا ستایشی کاردانەوەکانی حکومەتی هەرێم دەکات

وەزیری بەرگری توركیا ستایشی كاردانەوەی حكومەتی هەرێمی کرد، لە بەرامبەر ڕوداوەكەی شیلادزێ و ئەو ڕێووشێنانە ئەمنیانەی لەوبارەوە گیراونەتە بەر.

خڵوسی ئاكار وەزیری بەرگری توركیا لە كۆبونەوەیەکیدا لەگەڵ بەرپرسانی وڵاتەکەی رایگەیاند" كاردانەوەی لەسەرخۆ و هێمن هەبوو بەرامبەر بەو هەوڵەی پەكەكە لە دژی بنكە سەربازیەكانمان دابووی ".

هەروەها پێشوازی لەو رێوشوێنە ئەمنیانە کرد کە حکومەتی هەرێم لەبەرامبەر خۆپیشاندەران گرتوونیە بەر و وتی،" كاردانەوەی گشتگیر و رێوشوێنەكانی حكومەتی هەرێم لەكاتی خۆیدا لە لایەن ئێمەوە بەخۆشحاڵییەوە پێشوازیی لێكراوە".

خڵوسی ئاكار وتیشی" هەرگیز ئێمە هیچ كێشەیەكمان نییە لەگەڵ برایانی عەرەب و كورد دا. شتێكی لەو شێوەیەش روونادات، ئێمە لەگەڵ ئەو برا كوردانەشی لە وڵاتەكەماندا دەژین وەك گۆشت و نینۆك واین. ئەم جوگرافیا و نانە بەش دەكەین. لەبەرئەوە هەموو ئەوانە فیتنەیە.تاكە ئامانجی سوپای توركیا لە ناوخۆ و دەرەوە تیرۆریستانە".

وەزیری بەرگری توركیا لەبارەی مەنبەجەوە وتی،"  لەئێستادا منبج و خۆرهەڵاتی فورات لە بەردەمماندان. لەو بارەیەوە دیدارەكانمان لەگەڵ وڵاتانی پەیوەندیدار درێژەی هەیە. بۆ ئەومەبەستەش سوپای توركیا لە چوارچێوەی ئەو ئەركانەی دەكەوێتە سەر شانی هەموو جۆرە ئامادەكارییەكی كردووە،  كە كات و شوێنی هات لە منبج و خۆرهەڵاتی فورات چالاكی و ئەركە پێویستەكان بەجێدەگەیەندرێن. پێویستە هەرچی زووە منبج چۆڵ بكرێت".


AM:09:39:30/01/2019