بانکی رافیدەین پێدانی سولفەیەکی 10 ملیۆن دیناری، بە خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی راگەیاند.
ئەمڕۆ چوارشەممە 30 کانونی دوەمی 2019، بانکی رافیدەین لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند سولفەکە ئەمڕۆ بۆ چوار هەزار و 305 خانەنشینی سەربازی و مەدەنی، خەرج دەکرێت.
رونیشێکردەوە، کەسولفەکە پێک هاتووە لە چەند بڕێک ئەوەش بەپێی مووچەی خانەنشینیی کەسەکە، کە بریتییە لە سێ ملیۆن، پێنج ملیۆن، هەشت ملیۆن و 10 ملیۆن دینار.
لە بەیاننامەکەدا بانکەکە راشیگەیاندووە، سولفەکە تەنیا دراوەتە ئەو خانەنشینانەی کارتی ئەلیکتڕۆنیی بانکی رافیدەنیان هەیە و دەنێردرێتە سەر هەژمارەکەیان و بە کورتە نامەیەکی مۆبایلیش ئاگادار دەکرێنەوە.
جێ ئاماژەیە سولفەکەی بانکی رافیدەین فەرمانبەرانی پارێزگای کەرکووک لە کوردستان و شار و شارۆچکەکانی مەخموور، خورماتوو، شنگال، خانەقین و ھەموو ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان، دەگرێتەوە.