شاندێکی پارتی لەگەڵ کۆمەڵ و یەکگرتوو شیوعی کۆدەبێتەوە

شاندێکی پارتیی دیمکراتی کوردستان بەمەبەستی گفتوگۆکردن بۆ پێکهێنانی کابینەی حکومەتی هەرێم سەردانی کۆمەڵ و یەکگرتوو شیوعی کۆدەبێتەوە،

بریارە كاتژمێر١٠ی سەرلەبەیانی ئەمرۆ پێنجشەممە ٣١ی کانوی دووەم، شاندی دانوستانكاری پارتی لە چوارچێوەی هەوڵەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، سەردانی هەریەک لە  کۆمەڵی ئیسلامی یەکگرتووی ئیسلامی و حزبی شیوعی کوردستان بکات.

بەپێی زانیارییەكان سەردانی پارتی بۆلای ئەو لایەنە سیاسییانە لەسەر داوای هەریەكەلە بزوتنەوەی گۆران و یەكێتی نیشتمانی كوردستان بووە كە پێشترئەو دوولایەنە داوایان لەپارتی كردوە پێویستە سەردانیئەو لایەنانەش بكرێت بۆئەوەی ئەو حیزبەش بەشداری پێ بكرێت لەكابینەی نوێی حكومەتدا.

رۆژی ٣٠ـی ئەیلوولی ٢٠١٨، هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوە چوو، بەڵام تا ئێستا کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم بەهۆی ناکۆکی لایەنەکان لەسەر پۆستەکان پێکنەهێنراوە.




AM:09:28:31/01/2019