ئاسیاسێڵ لەسەر گرانکردنی نرخەکانی روونکردنەوە دەدات

كۆمپانیای ئاسیاسیڵ ڕایگەیاند کە بە هۆی دەزگای ڕێکخەری پەیوەندییەکانی عێراقەوە نرخیان برزکردوەتەوە، ئەمەش لە کاتێکدایە کە بڕیارێک هەیە لە عێراقدا نرخەکان داببەزێنرێن.

کۆمپانیای یاسیا سێڵ ڕایگەیاند  ئەگەر دەزگای رێکخەری پەیوەندییەکانی عێراق ناچاری نەکردینایە و سزای دارایی قورس نەدراینایە، ئەوا ئێمە نرخەکەمان بەرز نەدەکردەوە.

لەسەر زیاد كردنی ئۆفەری هێڵی فەرمانبەران  کە بە هێڵی فری ناسراوە ڕایگەیاند لەبەر بەرژەوەندی هاوڵاتیان هەستاون بە زیادکردنی سودەکانی ئەم هێڵە وەک زیادکردنی کاتی قسە کردن و زیادکردنی بڕی ئینتەرنیت وەک چارەسەری دووەم.

دەقی روونكردنەوەكە: 

 روونکردەنەوەیەک لە کۆمپانیای ئاسیاسێڵ-ەوە بۆ بەشداربووانی ھێڵی فەرمانبەران دوای ئەوەی ئاسیاسێڵ سزا درا و ناچارکرا بە زیادکردنی نرخی ئۆفەری هێڵی فەرمانبەران لەلایەن دەزگای رێکخەری پەیوەندییەکان لە بەغدا، ئاسیاسێڵ وەک خەمخوری بۆ هاوڵاتیان و وەڵامدانەوەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بەڕێز، ھەموو دۆکیومێنتە رەسمییەکانی خستەڕوو کە ئەو کارە بە ناچاری و پاش سزادانی دارایی ئاسیاسێڵ بووە. 

ھەروەھا بە ئامادەبوونی ئەندامانی لیژنەی تایبەتی سەر بە ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی و ئەنجامدانی دوو کۆبوونەوەی جیا ئاسیاسێڵ دووبارە ئەو ڕاستییە دووپات دەکاتەوە کە ناچارکراوین ئەو نرخە بەرز بکەینەوە وئاسیاسێڵ بە خواستی خۆی بەو کارە هەڵنەستاوە. 

هەر لەبەر بەرژەوەندی هاوڵاتیانیش ئاسیاسێڵ هەستاوە بە زیادکردنی سودەکانی ئەم هێڵە وەک زیادکردنی کاتی قسە کردن و زیادکردنی بڕی ئینتەرنیت وەک چارەسەری دووەم ، بەڵام چاوەڕوانی ڕەزامەندی دەزگای رێکخەری پەیوەندییەکانی بەغداین لەبەر ئەوەی هەموو گۆڕانکاریەک لە نرخ و ئۆفەر ئەبیت بە رەزامەندی رەسمی ئەو دەزگایە بێت . 

لەمبارەیەوە زرنگ فاروق، جێگری بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ئاسیاسێڵ ڕایگەیاند: "ئەگەر دەزگای رێکخەری پەیوەندییەکانی عێراق ناچاری نەکردینایە و سزای دارایی قورس نەدراینایە، ئەوا ئێمە نرخەکەمان بەرز نەدەکردەوە چونکە ئەم بابەتە لە دەسەڵاتی ئێمەدا نیە و بەرێزان ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانیش لەم راستییە ئاگادار کراونەتەوە".


PM:11:23:31/01/2019