سێ بارهەڵگر دەرمان دەستی بەسەرداگیرا

سێ بارهەڵگر کە لەبەغدادەوە ویستبویان دەرمان ببەنە شارى کەرکوک دەستیانبەسەردا گیرا و ئەو خاوەن کۆگایەنەی کە دەبوو دەرمانەکەیان بەدەست بگات دەستگیرکراون.

بەگوێرەی بڵاوکراوەیەکى دەستەى دەستپاکى کەرکوک، سێ بارهەڵگر کە دەرمانى ماوە بەسەرچویان پێبوە لە خاڵى پشکنینى بەغداد - کەرکوک لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستیان بەسەرداگیراوە.

ئەوەشخراوەتەرو، ئەو سێ بارهەڵگرە ویستویانە دەرمانى ماوە بەسەرچوو ببەنە ناو شارى کەرکوک و بەسەرکۆمەڵێک کۆگادا دابەشى بکەن، هەربۆیە ئەو خاوەن کۆگایانەش دەستگیرکراون کە مەبەستیان بوە دەرمانەکەیان بەدەست بگات.


PM:06:54:01/02/2019