سۆڤین دوای گەڕانەوەی بۆ لای هاوسەرەکەی باسی لەدەستدان دەکات

خانمە پێشكەشكاری شۆخوشەنگ و بەناوبانگ، سۆڤین ساڵح دوای جیابونەوەی لە هاوسەرەکەی دوبارە گەڕانەوە لای یەکتر چەون وێنەیەکی رۆمانسیان پێکەوە بڵاوکردەوە، و هاوکات لە پۆستێکدا لە ئینستاگرام پرسیار لە هەوادارانی دەکات لەبارەی لەدەستدان-ەوە.

سۆڤین لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام، چەند وێنەیەکەی خۆی و هاوسەرەکەی(زانست) بڵاوکردەوەو هەوادارانی خۆشحاكی خۆیان بە گەڕانەوەی ئەو دوو هاوسەرە دەربڕی.

 لە یەکێک لە پۆستەکانیدا لە ئینستاگرام سۆڤین لە هەوادارانی دەپرسێت، " کەسێک هەیە لەدەستت دابێت، چی پێ ئەڵێیت، ئەی تۆ؟ کەس لەدەستی داویت؟ چی پێ ئەڵێیت".

 بەم پۆستەیدا وادیارە سۆڤین ماوەیەکی زۆرە لە ئازاری لەدەستدانی هاوسەرەکەیدا ژیاوەو دەیەوێت بزانێت ئایا هەوادارەکانیشێ هەست بە هەمان ئازاردەکەن.

سۆڤین ساڵح لەدایكبووی‌ ساڵی‌ 1994 ە و خەڵكی‌ شاری‌ سلێمانیە درێژی‌ باڵای‌ 170 سم كێشی‌ 55 كیلۆیە و تا ئێستا بەشداری‌ لە چەندین رێكلامی‌ تەلەفیزیۆنیدا كردووە هاوسەرگیری‌ لەگەڵ یەكێك لە هاوپیشەكانی‌ خۆی‌ بە ناوی‌ زانست كردووە، بەڵام پاش ماوەیەک لە هاوسەرگیری لەیەکتر جیابونەوەو ماوەیەکە گەڕاونەتەوە بۆلای یەکتر.


AM:11:09:02/02/2019