وتەبێژی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان رەتیدەکاتەوە باسی لە هەڵپەساردنی کۆبونەوەکانی یەکێتی کردبێت لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان.
لە روونکردنەوەیەکدا کە وێنەیەکی دەست "سپی" کەوتووە، تیایدا نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سەعدی پیرە وته‌بێژی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان هه‌واڵێكی چه‌ند ئه‌كاونت و په‌یجێكی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینیستگرام به‌درۆده‌خاته‌وه، كه به‌ناوی وته‌بێژی یه‌كێتییه‌وه باسیان له‌وه‌كردووه، یه‌كێتی كۆبوونه‌وه‌كانی له‌گه‌ڵ پاتی هه‌ڵپه‌ساردووه.
ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه:
روونكردنه‌وه‌یه‌ك له نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی وته‌بێژی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌وه
له چه‌ند ئه‌كاونت و په‌یجێكی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینیستگرام ھه‌والێك بڵاوكراوه‌ته‌وه به ناونیشانی (وته‌بیژی یه‌كێتی: كۆبوونه‌وه‌كانمان ھه‌ڵپه‌ساردووه بابزانین فازڵ میرانی و پارتی ده‌توانن بێ یه‌كێتی حكومه‌ت پێكبھێنن).
بۆ ھه‌موو لایه‌كی راده‌گه‌یه‌نین ئه‌و ھه‌واڵه راست نییه‌و ھه‌ڵبه‌ستراوه كه ھه‌ندێك میدیای نا به‌رپرسیار بۆ چه‌واشه‌كردنی خه‌ڵك و تێكدانی په‌یوه‌ندی لایه‌نه‌كان بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه‌و ھه‌ر كۆبوونه‌وه و لێدوانێك ھه‌بێ له میدیای بینراو و بیستراوی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌وه بڵاوی ده‌كه‌ینه‌وه‌و پێویست به میدیای چه‌واشه‌كارو خۆڵه‌مێشی نییه.