سلێمانی...ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگری شارەوانی گڕیگرت

ئەمڕۆ یەك شەممە رێكەوتی 3 ی شوباتی 2019، تانكەرێكی تایبەت بە قیرتاوكردن لە نزیك گەراجی بەغدا لە شاری سلێمانی گڕی گرت و لە ئەنجامدا دوو كەس برینداربوون.

بەگوێرەی زانیاریەكان یەكێك لەو تانكەرانەی كاری قیرتاوكردن دەكات لە نزیك گەراجی بەغدا لە سلێمانی بەهۆی گڕگرتنییەوە تەقیەوە.

هاوكات بەهۆی رووداوەكەوە دوو كەس بریندار بوون كە یەكێكیان كارمەندی هاتوچۆ ‌و ئەوەی دیكەیان كارمەندی شارەوانیە.

پاش رووداوەكە تیمەكانی بەرگری شارستانی سلێمانی گەیشتنە شوێنی گڕگرتنی تانكەرەكە و ئاگرەكەیان كۆنتڕۆڵكرد.



PM:02:36:03/02/2019