شاجوانە نوێکەی کوردستان سانا مەحمود لە کاتی سەردانی ئاوارەکان و بینینی مناڵە ئاوارەکان و رەوشی ئەوان دەستی بەگریان کرد.
لە لێدوانێکدا بۆ ماڵپەڕی تودەی مەگەزین ، هەڤاڵ کازم، کە چالاکەوانێکی مەدەنیە و هەواڵی شاجوان، وتی "بە خۆشحاڵیەوە یەکەم چالاکی بوو، کە تێیدا شاجوان بەشداریکرد لەگەڵماندا، بۆ ئەوەی دیاری و پێداویستییەکان بەسەر ئاوارەکاندا دابەش بکەین، بەڵام شێوازی دەربڕینی هەستی خۆشەویستی منداڵان بۆ سانا وایکرد کە خۆی رانەگرێت و فرمێسک بە چاوەکانیدا بێتەخوارەوە".
ئەو چالاکوانە دەڵێت " بارودۆخی ژیانیان هێندە قورسە، دڵی شاجوانی پڕکردو گریاو هیوای خواست ئەو منداڵانەش هاوشێوەی چینەکانی دیکەی کۆمەڵگا لە قوتابخانە بوونایە و گوزەرانێکی باشتریان هەبووایە”.
سانا محەمەد لە کۆتایی ساڵی رابردوودا بە شاجوان کوردستان هەڵبژێردرا، سانا لە بنچینەدا خەڵکی هەڵەبجەیەو لە ئەوروپا دەژی.