ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی دەستگیركردنی دوو كەسی ڕاگەیاند

ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی دەستگیركردنی دوو كەسی بە تۆمەتی دزیكردن و رێگریكردن لەئۆتۆمبێل راگەیاند "كە‌شە‌وان لە‌سە‌ر ڕێگای سە‌رە‌كی سلیمانی كە‌ركوك شە‌وان ڕێگە‌یان لە‌سە‌یارە‌ی ھاوڵاتیان گرتووە‌ بە‌زۆر پارە‌یان لە‌ھاوڵاتیان وە‌رگرتوە‌".

راگەیاندنی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكردووە، دە‌ستگیركردنی دوو كە‌س بە‌تۆمە‌تی دزیكردن و ڕێگریكردن لە ئۆتۆمبێل لە‌ڕێگای نێوان چە‌مچە‌مال تە‌كێ ھێزە‌كانی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی پاش گە‌ران و پشكنینێكی زۆر لە‌ڕێگە‌ی سە‌رچاوە‌ تایبە‌تە‌كانی خۆیە‌وە‌ توانی دوو كە‌س دە‌ستگیربكات كە‌شە‌وان لە‌سە‌ر ڕێگای سە‌رە‌كی سلیمانی كە‌ركوك شە‌وان ڕێگە‌یان لە‌سە‌یارە‌ی ھاوڵاتیان گرتووە‌ بە‌زۆر پارە‌یان لە‌ھاوڵاتیان وە‌رگرتوە‌.

ئەوەشخراوەتەڕوو، ھە‌روە‌ھا چە‌ندین دزییان ئە‌نجامداوە لە‌سنوری چە‌مچە‌مال و دە‌وروبە‌ری لە‌ئیستادا بە‌بڕیاری دادوە‌ر بە‌ندن دانیان بە‌تاوانە‌كە‌یاندا ناوە‌.

‌جەختیشكراوەتەوە، بە‌رێوە‌بە‌رایە‌تی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی كە‌سێكی تری بە‌تۆمە‌تی تە‌قە‌كردنی عیشوای دە‌ستگیركردوە‌ كە‌ئارامی شاری چە‌مچە‌مالی تێك داوە‌ تاوانبار لە‌ئێستادا دانی بە‌تاوانە‌كە‌یدا ناوە‌ و بە‌بڕیاری دادوە‌ر بە‌ندە‌ لە‌ئێستادا چاوە‌ڕوانی سزای یاساین بە‌سە‌ر تاوان باراندا.


PM:05:01:04/02/2019