کەسایەتی سیاسی سەربەخۆ، دکتۆر مەحمود عوسمان رایگەیاند، عێراق پلەی ١٦٨ی گرتووە لە لیستی شەفافیەو بەرەودواوە هەنگاودەنێت، کە ئەمەش پێویستی بە هەنگاوی کردەیی و جدییە بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى.
مەحمود عوسمان سیاسەتمەداری سەربەخۆی کورد لە میانی نوسینێکیدا لە فەیسبووک ئاماژەی بەوە کردووە، "عێراق له‌سه‌ر لیستى (شه‌فافیه‌ت) ى جیهانى ژماره (١٦٨)ه و ئه‌مه‌ش ئەوە دەردەخات زۆر به‌ره‌و دواوه‌چوه‌و به‌تایبه‌تى له‌ڕووى گه‌نده‌ڵییه‌وه، كه كارده‌كاته سه‌ر هه‌موولایه‌نه‌كانى ووڵات وكۆمه‌ڵگا، سه‌رۆك وه‌زیر خۆى ده‌ڵێت نیوه‌ى كاره‌كه‌مان ده‌بێت به‌له‌ناوبردنى گه‌نده‌ڵى و لیژنه‌یه‌كى باڵاى پێكهێناوه له‌ده‌زگاكان بۆئه‌م مه‌به‌سته".
دەشلێت،" به‌لام له‌ڕاستیدا ئه‌م كاره گرنگه به‌وه‌نابێت ته‌نها له‌میدیاكان باسى بكرێت و لایه‌نه‌كان دژى یه‌كتر به‌كارى بهێنن و لیژنه‌ى بۆ پێك بهێنن، به‌ڵكو پێویستى به‌كرده‌وه هه‌یه و ده‌ست پێكردن به‌لێپرساوه بالاكانى گه‌نده‌ڵ، كه‌دیارن و ناردنيان بۆ ده‌ستگاى ده‌ستپاكى وه دادگاكان تا هاووڵاتیان بڕوابكه‌ن ،كه‌به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى جدى هه‌یه بۆ گه‌نده‌ڵى.
هه‌روه‌ها ئەو سیاسەتمەدارە ئاماژە بەوەشکدەکات، "پێویستى به‌ئیراده‌ى سیاسى و هاوكارى هه‌موولایه‌كه چونكه ته‌نها باسكردنى و ناوزڕاندنى كه‌سایه‌تى یان ده‌زگاكان نیشانه‌ى نه‌كردنى كاره‌كه‌یه".
نوسەر دەشپرسێت ئایا ئه‌و لیژنه‌یه‌ى دانراوه ده‌ستى ئه‌گاته ئه‌و گه‌نده‌ڵكاره باڵایانه؟ وه یان هه‌رباسكردنه له‌میدیاكان و ناوزراندن به‌رده‌وام ئه‌بێت بێ كاركردن؟.
بەبڕوای مەحمود عوسمان گه‌نده‌ڵى تیرۆریش زیاترئه‌كات و ده‌بێته هۆى داڕزاندنى ده‌زگاكان و زه‌ره‌رى گه‌وره‌ى بۆ ووڵات و ناوبانگى وه هاووڵاتیان ده‌بێت و نه‌هێشتنى و دەڵێت، پێویسته له‌پێشینه بێت بۆ حكومه‌تى فیدڕاڵ وه هه‌روه‌ها حكومه‌تى هه‌رێم كه‌بڕیاره دابمه‌زرێت، ئه‌گه‌ر نا ساڵ به‌ساڵ ناو و ژماره‌مان و ناوبانگمان له‌سه‌ر پێوه‌ره جیهانیه‌كان هه‌ربه‌ره‌و خواره‌وه ئه‌ڕوات و له‌ناوه‌وه‌ش زه‌ره‌رى گه‌وره ئه‌كەین.