هاتوچۆى سلێمانى سەرکەوتنی گۆڕینی ئاڕاستەی شەقامەکانی ڕاگەیاند

هاتوچۆى سلێمانى ڕایگەیاند، دواى چوار رۆژ لە چوونە بوارى جێبەجێکردنەوە پلانى گۆڕینى ئاڕاستەى شەقامەکان سەرکەوتوو بوو و لەداهاتوشدا پلانى دیکە لەو بارەیەوە دەخەنە بوارى جێبەجێکردنەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە ٥ى شوباتى ٢٠١٩ بەرێوەبەرى هاتوچۆى سلێمانى لە کۆنفرانسێکى هاوبەشى ڕۆژنامەنووسیدا لەگەڵ قائیمقامییەت ڕایگەیاند، دواى چوار رۆژ لە چوونە بوارى جێبەجێکردنى گۆڕینى ئاڕاستەى بەشێک لە شەقامەکانى سلێمانى و وەرگرتنى بۆچوونى هاووڵاتییان و شۆفێران، بۆیان دەرکەوتووە پلانەکە سەرکەوتوو بووە.

ئاماژەى بەوەشکرد، لەمەودوا رێگە بە هیچ کەسێک نادرێت لە شەقامە خزمەتگوزارییەکانى بازنەیی مەلیک مەحموددا ئۆتۆمبێل رابگرێت، بۆ ئەوەى فشار لەسەر شەقامەکان کەمبکرێتەوە.

ماوەى چوار ڕۆژە پلانى پێچەوانەکرنەوەى ئاڕاستەى بەشێک لە شەقامەکانى سلێمانى بە ئەزموونى خرانە بوارى جێبەجێکردنەوە و ئەمڕۆش سەرکەوتنى پلانەکە ڕاگەیەنرا.


PM:01:29:05/02/2019