هەوڵێکی کوشتنی سولایمانی ئاشكرا دەکرێت

میدایەکی ئیسرائیلی هەوڵێكی ئەمریكا بۆ كوشتنی قاسم سولەیمانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران ئاشكرا دەكات.

ماڵپەڕی "دیبكا"کە ماڵپەڕێكی هەواڵگری ئیسرائیلیە بڵیاویکردەوە، کە شەوی یەك شەممەی رابردوو فڕۆكە جەنگییەكانی سوپای ئەمریكا چەند پێگەیەكی سەربازیی ئێرانیان لە نزیك شاری ئەلبوكەمالی سوریا بۆردومان كردووە كە دەكەوێتە نزیك سنووری عێراقەوە.

بەپێی هەواڵەکە، ئامانج لە بۆردومانەکە ۆ کوشتنی قاسم سولەیمانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدران بووە، کە بەردەوام سەردانی ئەو سەربازگەیە دەکات و لەکاتی بۆردومانەکە ناوچەیەدا بووە.

ماڵپەرەکە ئەوەشی خستوەتەڕووم کە ئەمریکا بە بیانوی بوەڵامدانەوەی هەوڵی مووشەكبارانكردنی بنكەی ئاسمانی عەینولئەسەدی رۆژئاوای ئەنبار بووە، كە كراوەتە بنكەی هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق.

جێی ئاماژەیە ئەمە یەکەمجار نییە هەواڵی هەوڵی کوشطنی ئەو فەرماندەیەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدران بڵاودەکرێتەوە.


AM:09:31:06/02/2019