کەمپێکی ئاوارەکان لە کەرکوک داخرا

کەمپێکی ئاوارەکان، کە دانیشتوانەکەی خەڵکی سنوری کەرکوک بوون داخرا و ئاوارەکانیش گەڕاونەتەوە سەر زێدی خۆیان.

ستار نەورۆز بەڕێوەبەری گشتی فەرمامگەی کاروباری لقەکان لە وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند،"دوای ئەوەی ٤٠٢ ئاوارە لە کەمپی نزراوا لە ناحیەی لەیلان سەربە پارێزگای کەرکووک گەڕانەوە سەر زێدی خۆیان لە سنووری قەزای حەویجە، هەستاون بە داخستنی کەمپەکە".

 وتیشی، سەرجەم ئەو خێزانانە کە لە کەمپی نزراوا نیشتەجێکرابوون پێشتر لە سنووری قەزای حەویجە ئاوارەبوون و لە ئێستادا سەرجەمیان گەڕاونەتەوە سەر زێدی خۆیان.

بەڕێوەبەری گشتی فەرمامگەی کاروباری لقەکان لە وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران راشیگەیاند، لە رۆژانی داھاتوودا، زۆبەی خێزانە ئاوارەکان لە کەمپەکانی سنووری پارێزگای کەرکووک دەگەڕێنەوە سەر زێدی خۆیان.


PM:05:05:09/02/2019