کۆبونەوەی شاندی پارتی و گۆڕان دەستیپێکرد

کەمێک پێش ئێستا کۆبونەوەی هەردوو شاندی پارتی و بوزتنەوەی گۆڕان لە پیرمام دەستیپێکرد.

کۆبونەوەکەی ئەمڕۆی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان تایبەتە بە گفتوگۆکردن لەسەر پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی پەرلەمای کوردستان.

بەپێی زانیارییەکانی سپی، كۆبونەوەكەە درێژە پێدەرو وەڵام وەرگرەوەی كۆبونەوەكانی پێشتری پارتی و گۆڕانە لەسەر ئەو پڕۆژەو نەخشە رێگایانەی كە گۆڕان لە كۆبونەوەكانی پێشتردا ئاراستەی پارتی كردوە.

ئەو پڕۆژەو نەخشە رێگای گۆڕان كە ئاراستەی پارتی كردوە تایبەتە بە چاكسازی و خزمەتكردنی هاوڵاتیان بە تایبەت لە هەڵوەشانەوەی پاشەكەوتی موچەو گۆڕانكاری لە سیستمی حوكمڕانی لە هەرێمی كوردستاندا.




AM:11:24:14/02/2019