پۆلیسی راپەڕین دەستگیركردنی مێرمنداڵێكی راگەیاند كە بە چەقۆ هێرشی كردووەتە سەر هاوڕێیەكی خوێندكاری و بەهۆی سەختی برینەکەیەوە به‌ڕێكراوە بۆ سلێمانی.
پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دوو خوێندكار له قوتابخانه‌ی (بڵفه‌تی)ی بنه‌ڕه‌تی ده‌بێته ده‌ماقاڵه‌یان و له ئه‌نجامدا یه‌كێك له خوێندكاره‌كان به چه‌قۆ هێرشی كردۆته سه‌ر هاوڕێكه‌ی و بە سەختی برینداری كردووە.
روونیشیكردەوە ئەو خوێندكارەی برینداركراوە بەناوی ( د. ح. ئـ)ەو له‌دایك بووی ساڵی 2002.
لە راگەیەندراوەكەی پۆلیسدا هاتووە كە به گوێره‌ی ڕاپۆرتی پزیشكی نه‌خۆشخانه‌ی گشتی قه‌ڵادزێ برینداره‌كه شوێنه‌واری 3 چه‌قۆ به جه‌سته‌یه‌وه هه‌بووه و یه‌كێك له چه‌قۆكان له‌سه‌ر دڵی دراوه و به‌مه‌ش توشی خوێن به‌ربوون بووه، پاش چاره‌سه‌ری سه‌ره‌تایی به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌ی به‌ڕێكرا بۆ سلێمانی.
شایه‌تحاڵه‌كان بە پۆلیسیان راگەیاندووە كە پێشتر ئه‌و دوو خوێندكاره له‌ناو قوتابخانه‌كه بۆته ده‌ماقه‌ڵێیان و پاشان هاتونه‌ته ده‌ره‌وه‌ی قوتابخانه‌كه و شەڕیان كردووە.
پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند هێرشبه‌ره‌كه لەسەر بڕیاری دادوەر و به پێی مادده‌ی 413 لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیر كراوه و په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ش لە رووداوەكە به‌رده‌وامه.