کادرێکی دیاری حزبی شیوعی کۆچی دواییکرد

نه‌رمین عه‌زیز، ژنە چالاكه‌وان کادری دیاری حزبی شیوعی کوردستان به‌ نه‌خۆشی‌ كۆچی‌ دوایی كرد.

شه‌وی‌ رابردوو نه‌رمین عه‌زیز به‌رپرسی لقی سلێمانی رێكخراوی كۆمه‌ڵه‌ی ئافره‌تانی كوردستانی‌ سه‌ر به‌ حزبی‌ شیوعی‌ كوردستان به‌ نه‌خۆشی‌ كۆچی‌ دوایی كرد.

نه‌رمین عه‌زیز له‌ ساڵی‌ 1972 له‌دایك بووه‌ و خاوه‌نی‌ كچ و كوڕێكه‌.

ناوبراو زیاتر له‌ 20 ساڵە له‌ بواری كاری سیاسی و ڕاگه‌یاندن و ڕێكخراوه‌یی وه‌ك، داكۆكی كردن له‌ مافه‌كانی ژنان، سه‌رپه‌رشتی چه‌ندین كه‌مپین و به‌شداری چه‌نده‌ها وۆركشۆپی کردووە.



PM:03:46:15/02/2019