وەزیری بەرگری ئەڵمانیا: کورد لەپاڵ ئێمە جەنگان لە دژی داعش

ئۆرسولا ڤۆندەرلاین، وەزیری بەرگری ئەڵمانیا، رایگەیاند ئەرکیان بەردەوام دەبێت له‌ شه‌ڕی دژی داعش، چونکە رێكخراوه‌كه‌ بە تەواوی شکستی نەهێناوە و دەشڵێت "کورد لەپاڵ ئێمە جەنگان و قوربانی زۆریان لە دژی داعش دا".

وه‌زیری به‌رگری ئه‌ڵمانیا، له‌ وتارێكدا له‌ كۆنگره‌ی ئاسایشی میونشن، رایگه‌یاند، کورد لەتەك ئەوان لەبەرەکانی پێشەوە جەنگان و قوربانی زۆریان لە دژی داعش داوەو تەنیا بە بەشداری راستەقینەی کورد و پێکهاتەکان ئاشتی بەردەوام دەبێت.

ئۆرسولا ڤۆندەرلاین وتیشی "ئەرکمان بەردەوام دەبێت، چونکە داعش بە تەواوی شکستی نەهێناوە و خۆی و تۆڕەكانی گۆڕیوە دەبێت ئێمەش خۆمان بگۆڕین".

سه‌باره‌ت به‌ ره‌وشی ناوخۆی عێراق و پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ به‌ سه‌رۆكایه‌تی عادل عه‌بدولمه‌هدی، ڤۆنده‌رلاین ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد، حکومەتی نوێ پێکهاتووە، "هەواڵێکی ئەرێنیە" و وتی "دەبێت بەیەکەوە لە قۆناخی دهاتوو پاڵپشتی حکومەتەکە بکەین. لە قۆناخی ئاوەدانکردنەوە و داهاتوو دەبێت هەموو کۆمەڵە و پێکهاتەکانی عێراق بەشداربن، مەبەستم لەهەموویان هەموو پێکهاتەکانە وەک شیعە و سووننە و کورد".

له‌ باره‌ی رۆڵی كوردیش له‌ شه‌ڕی دژی داعش وتی "کورد لەتەک ئێمە لە بەرەکانی پێشەوە جەنگان و قوربانی زۆریان لە دژی داعش دا، لەگەڵ ئێزیدییەکانیش دەبێت بەشداربن لە قۆناخی داهاتوو، بەو شێوەیە دەتواندرێت ئاشتی بەردەوام بێت".


PM:07:11:15/02/2019