سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانى قائیمقامییه‌تى سلێمانى هۆشدارى ده‌داتە هاولاتیان، كه ئاوى خواردنه‌وه‌ى له ده‌به‌نراوى به‌ر تیشكى خۆر نه‌كڕن، هۆکارەکەشی بۆ دروستبونی مەترسی لەسەر لایەنی تەندروستی دەگەرێنێتەوە.
"لە راگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست "سپی کەوتووە تیایدا گۆران قادر، سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانى قائیمقامییه‌تى سلێمانى ئاماژە بەوەدەکات،"به‌هۆی تیشكی خۆره‌وه كارلێك كردن له نێوان ده‌به‌ی پلاستیك و ئه‌و ئاوه‌ی بۆ خواردنه‌وه تێی ده‌كه‌ن، پێكهاته‌كه زوو ده‌گۆڕێت و شیاوی خواردنه‌وه‌ی نامێنێت، بۆیه لیژنه هاوبه‌شه‌كان ئاگاداری سه‌رجه‌م كارگه‌كانی كردووه‌ته‌وه له كاتی گواستنه‌وه‌یدا به ته‌واوی داپۆشراوبن و ده‌به و ئاوه‌كه‌ی ناوی دووربن له تیشكی خۆر".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد وە"به هاوكاری لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان، لیژنه هاوبه‌شه‌كان رێگری له‌و بارهه‌ڵگرانه ده‌كات به سه‌ردانه‌پۆشراوی له كارگه‌كان یاخود له كۆگاكانی عه‌مباركردنه‌وه ئاوی خواردنه‌وه‌ی له ده‌به‌نراو ده‌گوازنه‌وه بۆ بازاڕ و چێشتخانه و ماركێته‌كان، ده‌ست به‌سه‌ر ئۆتۆمبێله‌كه‌دا ده‌گرێت.
گۆران قادر ئەوەشی خستوەتەڕوو"دووكان و ماركێته‌كان ئاگاداركراونه‌ته‌وه له كاتی عه‌مباركردندا نابێت خواردن و خواردنه‌وه‌كان له‌به‌ر تیشكی خۆر دابنرێت، به هه‌مان شێوه بۆ ئاوی خواردنه‌وه‌ی له ده‌به‌نراو له‌به‌رئه‌وه‌ی پێش واده‌ی به‌سه‌رچوونیان زوو خراپ ده‌بن و زیان بۆ سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ دروست ده‌كه‌ن".
دەشلێت"هه‌ر كارگه و بارهه‌ڵگرێك و ماركێت و شوێنێك پابه‌ند نه‌بێت و ئاوی خواردنه‌وه‌ی له ده‌به‌نراو له‌به‌رتیشكی خۆر دابنێت، به فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی رێكاری یاسایی پێویست به‌رامبه‌ریان ده‌گیرێته به‌ر".
سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانى قائیمقامییه‌تى سلێمانى داواشى له هاوڵاتیان كرد کە "له كاتی كڕینی ئاوی خواردنه‌وه‌دا هه‌ر ماركێتێك ئاوی خواردنه‌وه‌ی له ده‌به‌نراوی له‌به‌ر تیشكی خۆر دانابوو لێی نه‌كڕن، ته‌نها له‌و شوێن و ماركێتانه ئاوی خواردنه‌وه بكڕن كه ئاوه‌كه‌یان له جێگای تایبه‌تدا داناوه".