بڕیارە لە سبەینێ یەکشەممە 16ى شوباتی 2019ەوە خاڵە گومرگییه‌كانی نێوان هه‌رێم له‌گه‌ڵ كه‌ركوك و نه‌ینه‌وا هه‌ڵبگیرێن و دەستدەکرێت به جێبه‌جێكردنی پێناسه‌ی گومرگی نوێ.
لە نوسراوێکی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتیی گومرگی هه‌رێم، كه له 12ی شوباتدا ده‌رچووه تیایدا ئاماژە بەوە کراوە له سبه‌ی یه‌كشه‌ممه 17 شوباتى 2018ەوە ده‌ستده‌كرێت به جێبه‌جێكردنی پێناسه‌ی گومرگی نوێی نێوان به‌غداو هه‌رێم ، بۆ ئه‌مه‌به‌سته‌ش وه‌زاره‌تی دارایی ڕێنمایی نوێی ده‌ركردووه.
هاوکات لە نوسراوێکی دیكه‌ی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گومرگی باكور ( كه‌ركوك) به پشت به‌ستن به نوسراوی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و ده‌سته‌ی گومرگی عێراق، ئاماژە بەوەکراوە، کە له ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌وه 16ی شوبات، سه‌رجه‌م خاڵه گومرگییه‌كانی نێوان هه‌رێم له‌گه‌ڵ پارێزگای كه‌ركوك و نه‌ینه‌وا هه‌ڵده‌گیرێن و ده‌ستده‌كرێت به جێبه‌جێكردنی پێناسه‌ی گومرگی نوێ.