ئەمڕۆ شەممە ١٦ی شوبات ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان کۆبووەوە لە بەشێکی کۆبونەوەکەدا بڕیاردرا كه وته‌بێژه‌كه‌ی بگۆڕێت.
میدیای فەرمی یەکێتی بڵاویکردەوە، لە كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئەمڕۆی سه‌ركردایه‌تی یەکێتیدا بڕیاردراوه، كه شێخ له‌تیف شێخ عومه‌ر لەبری و سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره وەک وتەبێژی نوێی یەکێتی دەستبەکار دەبێت
هاوکات له‌تیف شێخ عومه‌ر ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی رایگەیاند، دوای راییكردنی چه‌ند رێكارێكی یاسایی له‌داهاتوودا وه‌ك وته‌بێژی یه‌كێتی خزمه‌تی یه‌كێتی ده‌كه‌م.
ئەمەش لەکاتێکدایە دوێنێ هەینی سەعدی پیرە، وتەبێژی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەکرد، رێککەوتووین کە پاریزگاری کەرکووک بە رێککەوتن دابنرێت و هەروەها بۆ پرسی وەزارەتی داد بڕیاردراوە کە ئەو پرسە لەلایەن کاک مەسعود بارزانی و یەکێتییەوە یەکلایی بکرێتەوە، هەروەها یەکێتی لە کۆبوونەوەی 18ـی مانگی پەرلەمانی کوردستان بەشداریی دەکات.