ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی رایگەیاند بڕیاردرا بە دوورخستنەوەی نەجمەدین کەریم له رێزكانی یه‌كێتی و ئەو کارەش لەلایەن لیژنەیەک بە پێی پەیڕەوی ناوخۆی حزب جێبەجێدکرێت
وه‌ستا ره‌سوڵ ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی به میدیای فەرمی بزوتنەوەکەی راگەیاند" له‌كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی دا بڕیاردرا كه دوورخسته‌وه‌ی نه‌جمه‌دین كه‌ریم له رێزكانی یه‌كێتی بدرێته لیژنه‌یه‌ك و ئه‌و لیژنه‌یه‌ش به‌پێی په‌یڕه‌وی ناوخۆی یه‌كێتی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و پرسه‌دا بكات".
ئەو ئەندامەی سەرکردایەتی یەکێتی باسی لەوەشکرد" د.نه‌جمه‌دین كه‌ریم خۆی چه‌ندینجار رایگه‌یاندوه كه یه‌كێتی نه‌ماوه، بۆیه به‌پێی په‌یڕه‌وی ناوخۆ هه‌ر كه‌سێك له‌هه‌ر پۆستێكدابێت له‌ناو یه‌كێتی، خۆی ئاماژه بۆ ئه‌وه‌بكات كه له‌ناو ریزه‌كانی یه‌كێتی نه‌ماوه، له یه‌كێتی دوورده‌خرێته‌وه".