پارتی و گۆڕان دوای پێنج کاتژمێر گفتوگۆ رێککەوتن و راگەیاندنێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە.
له ناوه‌ڕۆكی راگه‌یه‌ندراوه هاوبه‌شه‌كه‌دا هاتووه "لە کەش و هەوایەکی دۆستانە و گفتوگۆیەکی راشکاوانەی بەرپرسیارانە، پەیوەندی هەردوولا و گفتوگۆی پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان و رێککەوتنی سیاسی نێوان هەردوولا، خرانە روو".
لە راگه‌یه‌ندراوه هاوبه‌شه‌كه‌دا هاتووە ' هه‌ردوولا به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌ی 18ی 2ی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كه‌ن و له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆشیاندا له‌سه‌ر ئه‌م چوار خاڵه رێككه‌وتن:
1.رێكه‌وتنی سیاسی نێوان پارتی و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان په‌سه‌ند كرا.
2.له كۆبوونه‌وه‌ی 18ی 2ی په‌رله‌مانی كوردستان، فراكسیۆنی پارتی و فراكسیۆنی گۆڕان به‌شدار ده‌بن.
3.له‌سه‌ر شێوازی پێكهێنانی حكوومه‌ت گه‌یشتووینه‌ته قۆناغی كۆتایی و پێشڤه‌چوونێكی باشی به‌خۆوه بینیوه.
4.پرۆژه‌ی رێككه‌وتن ده‌برێته‌وه بۆ سه‌ركردایه‌تی هه‌ردوولا بۆ په‌سه‌ندكردنی كۆتایی.
دەقی راگەیێندراوەکەی پارتی و گۆڕان
رۆژی شەممە، رێکەوتی 16ی شوباتی 2019، شاندی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان لە شاری سلێمانی کۆبوونەوە.
لە کەش و هەوایەکی دۆستانە و گفتوگۆیەکی راشکاوانەی بەرپرسیارانە، پەیوەندی هەردوولا و گفتوگۆی پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان و رێککەوتنی سیاسی نێوان هەردوولا، خرانەڕوو.
لە کۆبوونەوەکەدا، هەردوو شاند رێککەوتن لەسەر ئەم خاڵانە:
1. رێککەوتنی سیاسی نێوان پارتی و بزووتنەوەی گۆڕان پەسندکرا.
2. لە کۆبوونەوەی 18ی2ی پەرلەمانی کوردستان، فراکسیۆنی پارتی و فراکسیۆنی گۆڕان بەشداردەبن.
3. لەسەر شێوازی پێکهێنانی حکومەت گەیشتوونەتە قۆناغی کۆتایی و پێشڤەچوونێکی باشی بەخۆوە بینیووە.
4. پڕۆژەی رێککەوتن دەبرێتەوە بۆ سەرکردایەتی هەردوولا بۆ پەسندکردنی کۆتایی.