کەمێک پێش ئێستا، جێگری سەرۆکوەزیرانی بەلجیکا گەیشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر.
ئەمشەو دووشەممە ١٨ی شوبات ئەلێکساندەر دیگرۆ جێگری سەرۆکوەزیرانی بەلجیکا گەیشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و لەلایەن کەریم سنجاری، وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و ژمارەیەک لە بەرپرسانی باڵای حکوومییەوە پێشوازیی لێکرا.
بڕیارە لەمیانەی سەردانەکەیدا جێگری سەرۆکوەزیرانی بەلجیکا لەگەڵ هەریەک لە مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی و نێچیرڤان بارزانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆببێتەوە.