عێراق رەزامەندی لەسەر پێدانی تابلۆی ئۆتۆمبێل بە هەڵەبجە دەربڕی

وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراق ڕه‌زامه‌ندیى لەسەر به‌ پێدانى تابلۆى ئۆتۆمبێل بۆ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ دەربڕی  و حکومەتیش دەستی بە ئامادکارییەکان بۆ ئەو پرسە کردووە.

وه‌زاره‌تى ناوخۆى حكومه‌تى عێراق ڕه‌زامه‌ندى لەسەر پێدانى تابلۆى ئۆتۆمبیل بۆ هه‌ڵه‌بجه‌ دەربڕی و، له‌ ئێستاشدا حكومه‌تى هه‌رێم و ئیداره‌ى پارێزگاكه‌ سه‌رقاڵى ئاماده‌كاریین بۆ جێبه‌جێكردنى ئەو بڕیاره‌و كۆمپانیاى تایبه‌تمه‌ندیان بۆ دروستكردنى تابلۆكان 
ڕاسپاردووه‌ .

لەو بارەیەوە كاوه‌ عەلى جێگرى پارێزگارى هه‌ڵه‌بجه‌ لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، پێشبینى دەکرێت لە ماوەى ئەمساڵدا کاروبارەکانى تایبەت بەو پرسی پێدانی تابلۆى ئۆتۆمبێل به ‌پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌وه‌ تەواوبێت.





AM:12:10:19/02/2019