هاتوچۆى سلێمانى سزای یەک ملیۆنی تایبەت بەم شۆفێرانە دەرکرد

هاتوچۆى سلێمانى ئاگاداری کڕیارانی ئۆتۆمبێل دەکاتەوە ئەو کەسەی لەماوەى ٦٠ ڕۆژدا ساڵانە و تابلۆى ئۆتۆمبێلەکەى وەرنەگرێت بە بڕى ١ ملیۆن دینار سزا دەدرێت.

بەڕێوەبەرایەتى هاتوچۆى پارێزگاى سلێمانى لە نووسراوێکدا ئاماژەى بەوەکردووە، پێویستە کۆمپانیاکانى فرۆشتنى ئۆتۆمبێل لەسەر گرێبەستەکانیان بنوسرێت "دەبێت لە دواى واژۆکردنى ئەم گرێبەستە سەردانى بەڕێوەبەرایەتى هاتوچۆ بکرێت بە مەبەستى تۆمارکردنى، ئەگەر لە ماوەى ٦٠ ڕۆژدا ساڵانە و تابلۆ وەرنەگیرێت سزا دەدرێت بە بڕى یەک ملیۆن دینار".

پێشتر لە گرێبەستى  کۆمپانیاکانى فرۆشتنى ئۆتۆمبێلدا تەنها دەنوسرا "تەنها بۆ ماوەى ٦٠ ڕۆژ کار بەم گرێبەست دەکرێت".


AM:11:02:20/02/2019