وتەبێژی یەکێتی رایگەیاند، لەدوای هەڵبژاردنی دەستەى سەرۆکایەتى پەرلەمان بەبێ یەکێتی، لە خولی نوێی دانوستانەکاندا قسەى جیاوازیان دەبێت لەسەر سێ سەرۆکایەتییەکەى هەرێم.
لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا، لەتیف شێخ عومەر، وتەبێژی یەکێتی ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمجارە کە خولێکی دیکەی دانوستانەکان دەستیپێکردەوە لەسەرەوە دەستپێدەکەنەوە و قسەیەکی دیکەیان دەبێت کە جیاواز دەبێت لە دانوستانەکانی پێشوو لەسەر هەر سێ سەرۆکایەتییەکە.
هاوکات لە كۆبونه‌وه‌یەکی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ند و مه‌ڵبه‌ند و كۆمیته‌كانی یه‌كێتیی کۆسرەت ڕەسوڵ جێگری‌سكرتێری گشتیی یه‌كێتی ئاماژەی بەوەشکردووە، بابه‌تی پێكهێنانی كابینه‌ی حكومه‌ت زۆر درێژه‌ی كێشا به‌داخه‌وه‌پارتی كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی به‌بێ یه‌كێتیی ئه‌نجامدا.
جێگری سكرتێری گشتیی یه‌كێتیی ئه‌وه‌شی ڕونكرده‌وه، "له‌گه‌ڵ یه‌كڕیزی نیشتمانیداین و دژی شه‌ڕی ناوخۆ‌و دوبه‌ره‌كی له‌هه‌رێمی كوردستان ده‌وه‌ستینه‌وه، بۆیه كادیرانی یه‌كێتیی دڵنیاده‌كه‌ینه‌وه یه‌كێتیی سوره له‌سه‌ر سیاسه‌تی نیشتیمانی خۆی".
هەر لە کۆبونەوەکەدا حاکم قادر كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی ئاماژەی بەوەکردووە، سوورن لەسەر چارەسەركردنی تەواوی پرسەكان بە یەك پاكێج.
باسی لەوەشکردووە، ڤیتۆیان له‌سه‌ر هیچ لایه‌نێك نه‌بووه بۆ به‌شداری له‌حكومه‌ت و هیچ كاندیدێكیشیان، ڤیتۆش له‌هیچ لایه‌نێك قبوڵناكه‌ین له‌سه‌ر كاندیده‌كانی یه‌كێتیی.