لەیەك ڕۆژدا ۲٥۰ ڕیشۆڵە ئازاد كران

بەڕێوەبەری فەرمانگەی ژینگەی سلێمانی دوای ئەوەی ئاگاداركراونەتەوە لە بازرگانیكردن بە ڕیشۆڵە توانیویانە دەست بەسەر بەسەر نزیكەی ۳۰۰ ڕیشۆڵەدا بگرن و دواتر ئازادیان بكەن.

دیار شێخ غەریب،  بەڕێوەبەری فەرمانگەی ژینگەی سلێمانی  لە ڕاگەیەندراویچكدا كە وێنەیەكی  بۆ "سپی" نێردراوە ڕایگەیاندووە "بەپێی هەواڵێكی كە پێمان ڕاگەیەندرا بۆ ماوەیەكە ڕۆژانە بازرگانی كردن بە ڕیشۆڵە دەكرێت لە نزیك پێشانگاكانی ئوتومبێل لەسلێمانی، دوای بەدواداچوون بەداخەوە هەواڵەكە ڕاست دەرچوو، ئێمەش بەڕێوەبەرایەی پۆلیسی پاراستنی دارستان و ژینگەی  سلێمانی  بەشی سلێمانییمان وەك لایەنی جێبەجێكار لێ ئاگاداركردەوە" .

ئەوەشی ڕاگەیاندراوە  "توانرا هەر ئەو ڕۆژەكە بەرواری ۲۰/۲/۲۰۱۹ دەست بەسەر نزیكەی ۳۰۰ ڕیشۆڵەدا بگیرێت و دواتر ئازاد بكرێن".
 
هەر لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە "بەداخەوە بەشێكی لەو باڵندانە مردن بەهۆی زۆر تینو كردن و هیلاك كردنیان، ئەوانی دیكەكە ژمارەیان ۲٥۰ ڕیشۆڵە بولە نزیك پاركی هەواری شار ئازاد كران" .

بەڕێوەبەری فەرمانگەی ژینگەی سلێمانی  سەرەڕای  ئەوەی دڵگرانی خۆی پیشاندا بەبونی ئەم جۆرە بازرگانیە، دڵخۆشی خۆی دەربڕی بەوەی توانیویانە ژمارەیەكی زۆر لەو باڵندانە ڕزگار بكەن" .




PM:01:00:21/02/2019