وەزیری ناوخۆی تورکیا: ئەمەریکا چەکێکی ژەهراوی داوە بە قەرەیڵان

وەزیری ناوخۆی تورکیا، سولەیمان سۆیلو رایگەیاند، "ئەمریکا، چەکی ژەھراوی بە موراد قەرەیلان داوە. یەکەم جارە ئەمە دەڵێم. بۆ ئەوەی ئەگەر کەسێک بچێتە لای چەکی ژەھراوی ئاراستە بکات و لەوەی بەرامبەری بدات". 

سۆیڵو لە میانی بەشداریکردنی لە پرۆگرامی ئاک پارتی وتی " لە ساڵەکانی ١٩٩٠-٢٠٠٠ ژمارەی تیرۆریستان ١٥ ھەزار کەس بووە، کەچی ئێستا نزمبووەتەوە بۆ ٧٠٠ کەس."

وەزیری ناوخۆیی تورکیا وتیشی: "ئەمریکا، چەکی ژەھراوی بە موراد قەرەیلان داوە. یەکەم جارە ئەمە دەڵێم. بۆ ئەوەی ئەگەر کەسێک بچێتە لای چەکی ژەھراوی ئاراستە بکات و لەوەی بەرامبەری بدات. با ئێستا بڵێن نییە. سەیر بکەن رووبەڕووی مەترسییەکی گەورە بووینەتەوە. باس لە شتی زیاتر دەکەم. لە ئێوە دەپارێمەوە، ملی ئێمە لە پێش قەندیل شۆڕ مەکەن".

ئەو لێدوانە لە کاتێکدایە کە لەساڵیادی دەستگیرکردنی سەرۆکی پەکەکە، عەبدوڵا ئۆچ ئالان لە ١٥ ی شوبات، ئەو حیزبە رایگەیاند" گورزی سەربازی قورس لەسوپای تورکیا دەدەین"



AM:12:22:23/02/2019